وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێط" ئەمریکا سەرەڕای کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠١٨ سوودی لێ وەرگرتووە لە هیچ بارودۆخێکدا هەوڵی لێکۆڵینەوە، بەرهەمهێنان، یان خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی نەدەن".
عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند" ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ هێشتا بەڵێنێکی بنەڕەتی ئێران لە خۆدەگرێت و ئەمریکا سەرەڕای کشانەوەی لە ساڵی ٢٠١٨دا سوودی لێوەرگرتووە لە هیچ بارودۆخێکدا هەوڵی لێکۆڵینەوە، بەرهەمهێنان، یان خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی نەدەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشداری دیپلۆماسی لە ڕابردوودا کاریگەری سەلماندووە و دەتوانێت باشترین ڕێگا بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
جەختی لەوە کردەوە کە" چارەسەری سەربازی بۆ قەیرانی ئەتۆمی ئێران لە ئارادا نییە".
عەراقچی ڕاشیگەیاند" شکستە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا زیاتر لە حەوت تریلیۆن دۆلاری تێچووی ئیدارەکانی پێشووی ئەمریکا بووە، ئەزموونی ڕابردوو دەیسەلمێنێت کە دانوستان واقیعیترین بژاردەیە".
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشتر ئاشکرای کردبوو کە نامەیەکی بۆ ڕێبەری ئێران سەبارەت بە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ناردووە.
ترامپ ڕوونیشیکردەوە، واشنتۆن بیر لە دوو ڕێگا دەکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە، ئەوانیش سەربازی و دیپلۆماسی، بەڵام دانوستانەکان لە پێشینەیە.
هەروەها لە ساڵی ٢٠١٥ ئێران، بەریتانیا، ئەڵمانیا، چین، ڕووسیا، ئەمریکا و فەرەنسا گەیشتنە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی کە بریتی بوو لە سووککردنی سزاکانی سەر تاران لە بەرامبەر سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
لە مانگی ئایاری ٢٠١٨ دا، ئەمریکا لە ماوەی خولی یەکەمی ترامپدا لە ڕێککەوتنەکە کشایەوە و سزاکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە.