بەپەلە: داعش تەلوەردی لەرۆژئاوای شاری کەرکوک داگیرکرد

گەردی تەللوەرد کە لەبەرامبەر مەلا عەبدوڵایەو لەوبەر پرۆژی ئاوەکەی کەرکوکەوەیەو دەکوێتە باشوری رۆژئاوای شارەکەوە، ئەمشەو لەلایەن داعشەوە گیراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بە سپی میدیای راگەیاند دوێنێ کاتژمێر ٢ ی پاش نیوەشەو چەکدارانی داعش پەلاماری گردی ستراتیژی تەلیوەردیان لە باشووری رۆژئاوایی کەرکوک داو لەئەنجامدا توانیان کۆنترۆڵی بکەن.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکرد کە سەرەتا چەکدارانی داعش لەرێگای دوو ئۆتۆمبیلی بەمین رێژکراوی خۆکوژەوە پەلاماری گردەکایان داوەو دوای شەڕێکی قورس کۆنترۆڵیان کردووە.

گردی تەلوەرد کە تاقە شوێنی بەرزە دەکەوێتە ئەو بەری پرۆژەی ئاوی رۆژئاوای کەرکوکەوە تەنها ٣٠ کم دوورە لەشارەکەوە.

سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لەو هێرشەی داعشدا ٦ پێشمەرگە شەهیدبووەو ١٥ پێشمەرگەی تریش بریندارن، تا ئێستا زیانەکانی چەکدارانی داعش نەزانراوە.

هاوکات هەر لەگەرمەی ئەو شەڕەدا بۆری کۆمپانیای گازی باکور تەقیەوەو گڕی ئاگرەکەی بۆ چەند کاتژمێرێک ئاسمانی ناوچەکەی گرتوو بوو، دواتر بۆریەکان گیرانەوە ئاگرەکە کوژایەوە.

لەبەیانی ئەمرۆوە لەو قٶڵی باشووری رۆژئاوای کەرکوکەوە، لە تەلوەردو مەلا عەبدوڵاو مەکتەبی خالید شەڕ بەردەوامە، پێشمەرگە چاوەڕوانی فرۆکەکانی هاوپەیمانان دەکات تا لەئاسمانەوە هێرش بکەنە سەر داعش، دواتر پێشمەرگەش لە زەویەوە دەست بە هێرش بکات.

بەپێی زانیارییەکانی سپی داعش سەرقاڵی کۆکردنەوەی هێزە لە دەوری هەردوو شارۆچکەی حەویجە و رەشاد.  




PM:01:23:26/11/2014