سەرۆکایەتیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی دهۆکا دەکات و دەڵێت" لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکاندا، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ هێرشەکەی دوێنێی دهۆک دەکەن".
سەرۆکایەتی هەریمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە هێرشەکەی دهۆک بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەدەکات، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا به‌دواداچوون بۆ ئه‌و هێرشه تاوانكارییه ده‌كات كه دوێنێ له رووداوێكی نامۆدا له دهۆك، كۆمه‌ڵێك له جه‌ژنگێڕانی ئه‌كیتۆ له هاوڵاتییانی مه‌سیحیمان تیایدا به‌ئامانجگیران و بووه هۆی برینداربوونی دوو كه‌س.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، "له‌كاتێكدا به‌توندی ئه‌و تاوانه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین، هه‌موو كوردستانییان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه به نیشتمانی پێكه‌وه‌ژیان و ئارامی و سه‌قامگیری بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی ده‌مێنێته‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، رێگه به تێكدانی كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبوڵكردن و لێبورده‌یی نادرێت، تاوانكاریش به سزای یاسایی خۆی ده‌گات''.