سعودیە ڕێکارەکانی پێدانی ڤیزای عومرەی بۆ ١٤ وڵات ڕاگرت بە هەرێمی کوردستان و عێراقیشەوە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە رایگەیاند" لە ڕۆژی ٣٠ـی ئادارەوە ئەو یوزەرەی لەلایەن سعودیە دراوە بە کۆمپانیاکان بۆ داواکاری ڤیزا بەشێوەی ئەلیکترۆنی، ناچالاک کراوە، بەو هۆیەوە داواکاری ڤیزای هیچ کەسێک نەگەڕاوەتەوە".
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت " سعودیە دەویەوێت ئەوەی ساڵی رابردوو ڕوویدا دووبارە نەبێتەوە و ڕێگا نادات کەس بە ڤیزای یەک ساڵە یان گەشتیاری پرۆسەی حەج ئەنجام بدات".
بۆ ئەمساڵ پرۆسەی حەج لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ـی مانگی ئایار دەستپێدەکات، تا ناوەڕاستی مانگی حوزەیران بەردەوام دەبێت.