یەکێتی زانایانی گەرمیان داوا لە ریش سپی و سەرۆک هۆز و عەشیرەتەکان دەکات، سوڵح بۆ ئەو تاوانبارانە نەکەن کە بە چەقۆ و ئامێرە بریندارکەر و شەڕکەرەکان تاوان ئەنجام دەدەن.
لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان لە راگەیاندراوێکدا رۆژی ٢ ی نیسان ئاماژە بە چەند خاڵێک دەکەن لەپێناو پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و چارەسەری گشتگیر بۆ ئەو دۆخەی ئێستا هەیە لەسەر شەڕکردن بە چەقۆ و ئامێرە بریندارکەرەکان.
" پێویستە دامودەزگا حکومی و دادوەرییەکان رێوشوێنی توند پەیڕەو بکەن بەوەی سزای توند دابنێن بۆ هەڵگرتنی چەقۆ و ئامێرە بریندارکەرەکان و کارئاسانیان بۆ نەکەن، لایەنە ئەمنییەکانیش چاودێری زیاتری فرۆشگەکان بکەن و فرۆشتنی ئەو جۆرە ک
ەرەستانە بە تەواوی قەدەغە بکەن کە بۆ شەڕ بەکاردەهێنرێت لەلایەن هەرزەکارانەوە".( لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان وا دەڵێن ).
باس لەوەش دەکەن کە ئەگەرچی کاری چاکەخوازی و سوڵح و لێبوردن و ئاشکردنەوە پیرۆزن، بەڵام یەکێتی زانایان پێیانوایە " لەم قۆناغەی ئەمڕۆدا و بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئەو رووداوانە، پێویستە ریش سپی و سەرۆک هۆز و عەشیرەتەکان کەمتر داوا لە کەسوکاری قوربانییەکان بکەن بۆ لێخۆشبوون لە تاوانبارەکان".
داواش دەکات، چەند وتارێکی هەینی تایبەت بکرێت بە بابەتی پەروەردەی منداڵ و مەترسییەکانی هەڵوەشانەوەی خێزان، هەروەها قێزەونکردنی تاوانی کوشتن.
لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان داوا لە رێکخراوە مەدەنی و چالاکوان و پەروەردەکارەکانیش دەکەن سیمینار و وۆرکشۆپ و چالاکی جیاواز بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک بۆ ئەم پرسە گرنگە ئەنجام بدەن.