دانەغاز بەرێژەی ٧٥% بەرهەمهێنانی غازی بەرزکردۆتەوە


کۆمپانیای دانەغاز کە لە کێڵگەی کۆرومۆر غاز بەرهەمدێنێت، رایگەیاند" ئاستی بەرهەمهێنانی غازی سروشتیمان لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ ٥٢٥ ملیۆن پێی سێجا بەرزکردۆتەوە".

رۆژی پێج شەممە ٣ ی نیسان دانەغاز و کرێسێنت پێترۆلیۆم لە راگەیاندنێکدا ئاشکرای دەکەن، لە سەرەتای مانگی ئازاری ئەم ساڵەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی غازی سروشتییان لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ ٥٢٥ ملیۆن پێی سێجا بەرزکردووەتەوە، ئەوەش بە دەستکەوتێکی گرنگ وەسفدەكەن، كە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧ ئاستی بەرهەمهێنان بە رێژەی ٧٥% بەرزبووتەوە.

دانەغاز وردەکاری بڵاودەکاتەوە و ئەوە دەخاتەڕوو کە ئاستی بەرهەمهێنانی غازی کۆندێنسەیتمان بۆ ١٥هەزار و ٢٠٠ بەرمیلی رۆژانە بەرزکردووتەوە، هەروەها  رۆژانە ١٠٧٠ تۆن غازی شلی (ئێڵ پی جی) بەرهەمدەهێنین.

" تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٣،٥ ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان کردووە لە هەرێمی کوردستان، کە بووەتە هۆکاری رەخساندنی ٢٠هەزار هەلی کاری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ". ( لە راگەیاندنەکەی دانەغازدا هاتووە).




AM:10:02:03/04/2025