" پێشبینیدەکرێت پێدانی کارەبا لە هاویندا بەرزبێتەوە"


دانەغاز و وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم هاوینە ئاستی پێدانی کارەبا بەرزبێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەردوو وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە کە تیایدا هاتووە " بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ هاتنی وەزی هاوینی ئەمساڵ، كۆمپانیای (دانا غاز) هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پڕۆسەی سازدانەوە و چاكسازی لە كێڵگەی كۆڕمۆر".

لە درێژەی راگەیاندنەکەدا هاتووشە" ئەم پرۆسەیە لە كاتژمێر١٢ـی ئەمشەوەوە دەستپێدەكات و سێ هەفتە دەخایەنێت و هەریەك لە وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و كۆمپانیای (دانا غاز) هەماهەنگی نزیكیان دەبێت بۆ ئەوەی پڕۆسەكە بەشێوەیەكی سەركەوتوو ئەنجام بدرێت".

دانەغاز و وەزارەتی کارەبا لەكۆتایی راگەیەندراوەكەیانددا مژدە دەدەن بە خەڵکی کوردستان و دەڵێن " چاوەڕواندەكرێت لەڕێگەی ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیەی ئاستی خزمەتگوزاری كارەبا لە وەرزی هاویندا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبێتەوە."

ئەوە لە کاتێکدایە وەزارەتی کارەبای هەرێم سەرقاڵی پێدانی کارەبای ٢٤ کاتژمێرە لەمساڵداو تا ئێستا ناڕەزایەتییەکی زۆر لەسەر نرخەکەی لەناو هاوڵاتیاندا هەیە.




PM:01:06:03/04/2025