نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی سێ دیاری کرا

سەرۆکی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر ڕایگەیاند، بۆ مانگی ئازار نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان لە نێوان سێ بۆ چوار هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت.

خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" ئەمرۆ نرخی موەلیدە ئەهلیەکان ناو شاری هەولێر دیاریکرا و رۆژی یەکشەمە نرخی مۆلیدەکانی دەرەوەی شار دیاریدەکرێت".

باسی لەوەشکردووە: بۆ مانگی ٣ی ٢٠٢٥، تێکرای کارکردنی کاتژمێری مۆلیدەکان رۆژانە (٧،٢) کاتژمێر بووە و ماوەی کارکردنی مۆلیدەکان ٣٠ رۆژە و لیژنەی تایبەت بە هێنانی گازوایل بۆ یەک لیتر گازوایل بڕی ٥٦٠ دیناری هێناوە لە بۆرسەی فرۆشتنی گازوایل.

دەشڵێت: لەبەر بەرژەوەندی گشتی و هاووڵاتیانی خۆشەویست ئەنجومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلیەکان بری ٥٣٠ دینارمان ئەژمار کرد واتا بۆ یەک کاتژمێر کارکردنی مۆلیدە ئەهلیەکان (٤٣.٥) دینار دەرچووە لە داتایی لیژنەی مۆلیدەکان تایبەت بە دیاری کردنی نرخی موەلیدە ئەهلیەکان.

ئەوەشی وتووە: نرخی موەلیدەکانی ناو شاری هەولێر و بازار بەم شێوەی خوارەوە بوو، ناوشاری هەولێر نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان سێ هەزار تا ١٢ هەزار و ٥٠٠ دینار نرخی یەک کاتژمێری کارکردنی موەلیدە (٤٣.٥ + ٤٧) دینارە.

ناوبازاری شاری هەولێر نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان سێ هەزار تا چوار هەزار و ٥٠٠ دینارە، هەروەک نرخی یەک کاتژمێر کارکردنی مۆلیدە ٤٧ دینارە.



PM:04:31:03/04/2025