ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سنوری پارێزگای هه‌ولێر، به‌هۆی ده‌مه‌قاڵه و لێكتێنه‌گه‌یشتن کاسبکارێک به سێ فیشه‌ك کوژرا.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، له گوندی دووسه‌ره‌ی ناحیه‌ی شه‌مامكی پارێزگای هه‌ولێر، هاوڵاتییه‌ك به ناوی (ئیسماعیل عه‌زیز) كه ته‌مه‌نی (٥٠) ساڵه و پیشه‌ی وه‌ستای ماتۆرسكیله و خێزانداره، له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كی دیکە، به‌هۆی ده‌مه‌قاڵێ له‌سه‌ر ئاژەڵی ماڵی به سێ فیشه‌ك کوژرا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، پاش ڕووداوەکە هێزه ئه‌منییه‌كان گەیشتنە شوێنی رووداوه‌كه و لە ئێستادا ته‌رمی کوژراوەکە له په‌یمانگای پزیشكی دادە و بڕیاره كه‌مێكی دیکە به خاك بسپێردرێت.
لایەنە ئەمنییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردوەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ دەستگیرکردنێک ڕانەگەیەندراوە، هەروەها هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمیش سەبارەت بە بارودۆخی ڕووداوەکە بڵاونەکراوەتەوە.