باڵی گردەکەی گۆڕان لەسەر بەستنی کۆنفرانسی نیشتیمانی ڕوونکردنەوە دەدەن و دەڵێن" رۆژی شەممەی داهاتوو سێیەمین كۆنفرانس دەبەستین".
دەستەی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان - گردی زەرگەردە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" سەرجەم ئامادەكارییەکانمان تەواوكردون بۆ بەستنی سێیەمین كۆنفرانسی نیشتمانی گۆڕان".
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتژمێر (١٠:٠٠)ی بەیانی رۆژی شەممە ٥ی نیسانی ٢٠٢٥، سێیەمین كۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەكە لە هۆڵی كۆنفرانسەكان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
لەم لینکەوە ڤیدیۆی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ببینە