ئەمشەو پێنج شەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند" بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (هـ، م ،م) مان دەستگیرکرد کە ئەمڕۆ لە گوندی دووسەرە سەر بە ناحیەی شەمامک لە پارێزگای هەولێر، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەڵساوە بە کوشتنی هاوڵاتی (ئیسماعیل عەزیز)".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە بە نیازبوو بڕواتە دەرەوەی شاری هەولێر، بەڵام بەرلەوەی هەڵبێت لەلایەن هێزەکانەوە دەستگیرکرا و دەستیشیان گرت بەسەر چەکێکی جۆری (دەمانچە) کە تاوانەکەی پێ ئەنجامدابوو.