ئۆجەلان بۆ گەنجان: لە هەموو جێگەیەک ڕێکخراوبن

ئەمشەو پێنج شەممە ڕێبەری پەکەکە پەیامێکی تایبەت بە گەنجان بڵاوکردەوە و دەڵێت" ڕێپێوانی گەنجان ڕێپێوانە بەرەو ئازادی و لە هەموو جێگەیەک ڕێکخراوبن". 

عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە، ئەمشەو لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە" مانگی نیسان بۆ من ڕێنێسانسێکە، نوێ ژیانەوەیەکە ڕێپێوانی گەنجان، ڕێپێوانی بەرەو ئازادییە، هەنگاونانە بەرەوە ئازادی، مانادارە، من دەڕۆشتم خۆم بەڕێکخستن دەکرد، کاتێک دەچوومە قوتابخانە گروپێکم هەبوو کە لەگەڵمدا دەجووڵانەوە، کۆمەڵایەتیبوون بەمشێوەیە درووستەبێ، لە منداڵیمەوە تا ئێستا ئەم کارە دەکەم". 

ئۆجەلان دەشڵێت" پێویستە لە هەموو جێگەیەک خۆتان بە ڕێخکستن بکەن، هەموو شوێنێکیش بە رێکخستن بکەن، پشتگیری لە خەباتتان دەکەم، سڵاوی خۆمتان بۆ دەنێرم". 



PM:10:39:03/04/2025