پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت" له ڕۆژانی جهژندا ٧٦ هەزار و ٦٥٤ گەشتیار سەردانی پارێزگاکەیان کردووە".
نوسینگەی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە دەستە و بەڕێوەبەرایەتییەکانیان پلانی جەژن وەک خۆی و بە سەرکەوتووی جێبەجێکراوە".
رایشگهیاند" ژمارەی ئەو گەشتیارانەی تەنیا لە رۆژانی پشووی جەژندا سەردانی هەولێریان کردووە ٧٦ هەزار و ٦٥٤ گەشتیار بووە".
ههروهها له راگەیەندراوەکە هاتووه" لە رۆژانى جەژندا ٢٨ تاوان تۆمارکراون و چوار رووداوی هاتوچۆش روویانداوە و بەهۆیەوە ١٢ کەس برینداربوون".
ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ئەو پلان و ئامادەکاریانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر داڕێژرابوون، وەکو خۆی و بەبێ هیچ گرفتێک جێبەجێکران و بۆ هەرحاڵەتێکی پێویستیش، سەرجەم هێزەکانی ئاسایش لە ئەرک دابوون.
هاوکات باسی لەوەشکردووە، تیمەکانى شارەوانى لە سێ رۆژى جەژندا نزیکەی حەوت هەزار تۆن زبڵ و پاشماوەیان کۆکردووەتەوە.