دوو ڕۆژی ئەم مانگە دەکرێتە پشووی فەرمی

لەم مانگەدا ڕۆژ لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووی فه‌رمی ده‌بن.

بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێم کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردوەتەوە و خشتەی پشووەکانیش لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەندکراون، ڕۆژی ٩ی نیسانی ٢٠٢٥ بەبۆنەی ڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق پشوو دەبێت. 

هەر بەپێی خشتەکە، ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگەش بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەكانەوە دەکرێتە پشووی فەرمی.



AM:12:04:04/04/2025