شەپۆلێکی تری باران و تەرزە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کەشناسێک پێشبینی دەکات، ڕۆژی شەممە شەپۆلێکی تری باران و تەرزە هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و شەپۆلەکەش تەنیا یەک رۆژ کاریگەریی دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشوهەوا رایگەیاند"وا چاوەڕوان دەکرێت رۆژی شەممە شەپۆلێکی بەھێزی باران و تەرزە و ھەورە بروسکە لە دەریای سوورەوە بەھاتنی ھەوایەکی شێدار و گەرم ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە، کە کاریگەرییەکەشی زیاتر لەسەر ناوچەکانی باشوری ھەرێم دەبێت.

دەشڵێت"ئەگەری دروستبوونی حاڵەتێکی ناجێگیری بەھێز لەبەرگەھەوای ئەو ناوچانەدا ھەیە، کە دەبێتە ھۆی چڕبونەوەی هەوری پر باران و تەرزەی بەخوڕ لەگەڵ ڕوودانی بروسکەی توند و دروستبوونی لافاو".

ئاراس جەبار ئاماژەی بەوەش کردووە، کاریگەریی ئەو شەپۆلە تەنھا رۆژی شەممە دەخایەنێت و لەکاتەکانی بەرەبەیانی ئەو رۆژەوە  تا کاتەکانی درەنگی شەو بەردەوامی دەبێت.




AM:09:16:04/04/2025