ئەپیکور: پێویستە پەلەبکرێت لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان، ئاشکرای دەکات لەگەڵ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە عێراق و هەرێم دەست دەکەنەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوت، ڕاشیگەیاند" کۆمپانیا ئەندامەکان بە بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار زیانیان بەرکەوتوە".

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ''ئەپیکور'' بڵاویکردەوە، بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیانێکی زۆریان بەرکەوتوە، نەوتیان بە نیوەی نرخی بازاڕی جیهان فرۆشتوە و کۆمپانیا ئەندامەکان بە بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانیان ڕاگرتوە. 

ئاماژە بەوشکراوە، لەگەڵ گەیشتن بەڕێککەوتن لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هەناردەی نەوت دەست پێدەکاتەوە و دوبارە وەبەرهێنان زیاد دەکرێت ئەگەر زەمنی مافەکانیان و گرێبەستەکانیان لە هەردولا بکرێت.




PM:12:16:04/04/2025