ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی لێزمە باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و لەشەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ئێوارەدا نمە باران و بارانی مامناوەند لە سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە دەستپێدەكات، پاشان كاریگەریەكەی زیاد دەكات و لە درەنگانی شەو بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەبێت كە هەندێك كات بەشێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ شەممە ئاسمان زۆربەی كاتەكان هەوری باراناوی دەبێت، بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكان دەبێت و كە هەندێك كات بەشێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت، پێشبینیدەكرێت لە درەنگانی شەودا كەش سەقامگیر بێت و كاریگەری ئەو شەپۆلە كۆتایی بێت، هەروەها پلەکانی گەرما (٢ تا ٤) پلە دادەبەزن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٦ - ٨)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٢٣
سلێمانی: ٢٠
دهۆک: ٢٠
زاخۆ: ٢٠
هەڵەبجە: ١٩
کەرکوک: ٢٥
حاجی ئۆمەران: ٩
سۆران: ١٦
گەرمیان: ٢٣