هێزی کۆماندۆ بە پاڵپشتی ئاسمانی هاوپەیمانی کیوماڵێک ئەنجام دەدەن


هێزەکانی کۆماندۆ ( سلێمنی ) لە راگەیاندنێکدا ئاشکرای دەکەن " لە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراواندا كۆتایی بە مۆڵگە و حەشارگەكانی دا*ع*ش و شانە نوستووەكانی تیر*ۆرستا*ن هێنرا و دەست بەسەر ژمارەیەك ئامێری پەیوەندیكردن و پەڕاوێكدا گیرا، لە سنوری گەرمیان".

لەو راگەیاندنەدا کە هەینی ٤ ی نیسان بڵاوکرایەوە هاتووە " لەرێگەی سەرچاوە و زانیاری ووردی هەواڵگری لەگەڵ تیمێكی هاوپەیمانان لە سەعات ٤.٠٠ی بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ٣ی نیسانی ٢٠٢٥ لە سنوری گەرمیان و بە دیاریكراوی "بەرزاییەكانی دوراجی"، دەستیان بە كێوماڵ كردنی ناوچەكە كرد و ژمارەیەك تونێل و حەشارگەی تیر*ۆرستا*ن، كە شوێنی حەوانەوە و هەڵگرتنی ئازوقە و بەندینخانەی كاتی بوو خاپوور كرد و یەكێك لە حەشارگەكەیان تەقاندەوە." 

" لەكاتی كێوماڵ كردنەكەدا و بەهۆی سەختی شوێنەكە و نەبوونی رێگەی ئۆتۆمبێل سود لە ئامێری "شۆفڵ" بینرا بۆ دروستكردن و چاککردنی ڕێگاكە، تا هێزەكان بتوانن بگەنە ئامانجەكان، هاوكات لە ئاسمانەوە فڕۆكەی هاوپەیمانان چاودێری كۆی ئۆپەراسیۆنەكەی كرد" ( کۆماندۆ لە راگەیاندنەکەیەدا ئاماژەی بۆ دەکەن).

لە رگەیاندنەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە لەو چالاکییەدا دەست بەسەر چەند ئامێرێكی پەیوەنیكردن و چەند پەڕاوێكدا گیراوە كە زانیاری تێدا تۆماركراوە، بە كۆتا هاتنی ئۆپەراسیۆنەكە تەواوی حەشارگە و مۆڵگەكان لەناوبران".

تا ئێستا ناوچەی گەرمیان بەتایبەتی ئەو ناوچانەی دەکەونە نێوان هێزەکانی عێراق و پێشمەرگەوە تا ئێستا مۆڵگەیەکە بۆ چەکداری هێزە توندڕەوە ئیسلامییەکانی سەر بە داعش. 




PM:08:13:04/04/2025