لەمشەوەوە هەورە برووسکە و بارانی بەخوڕو تەرزە دەبارێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم شەوی هەینی ٤ ی نیسان لە راگەیاندنێکدا دەڵێت" ئەمشەو شەپۆلی بارانبارینەکە دەگاتە گەرمیان و پاشان بۆ سلێمانی و هەولێر و دهۆک و تەرزەو باران دەبارێت لەگەڵ هەورە برووسکە".

کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور پێشبینی دەکرێ شەپۆلێکی باران بارین و هەورە تریشقە لە درەنگانی ئەم شەو لە بەشێک لە ناوچەکانی گەرمیان دەست پێبکات پاشان لە کاتەکانی بەرەبەیانیدا کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی دیکەی گەرمیان و هەلەبجە و کەرکووک و سلێمانی و پاشان هەولێر و دهۆک تەوای ناوچە شاخاویەکان و ئیدارە سەربەخۆکان وە شیوازی دابارین هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ بارانی بەلێزمە و هەورە بروسکە (لەناویشیاندا سەنتەری پارێزگاکان) وە بەهۆی ئەوەی لە وەرزی بەهارداین و هەورەکانی دابارین هەندێک جار لە جۆری (Cumulonimbus) (Cb) دەبێت بۆیە ئەگەر هەیە لە هەندێ ناوچە تەزرەشی لەگەڵدا بێت".

کەشناسی ئاماژە بەوە دەکات خێرایی با ١٥-٢٥ کلم/ک دەبێت وە لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان (٢٠-٣٥) کلم/ک دەبێت وە بەرزترین پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (٣-٥ )پلەی سیلیزی بەبەراورد بە بەرزترین پلەکانی گەرمی ئەمڕۆ. مەودای بینینی ئاسۆیی ٦-٧کلم دەبێت.

کۆتایی شەپۆلە، وەک کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات لە درەنگانی شەوی شەممە کۆتایی پێدێت. 




PM:10:40:04/04/2025