وێنە .. ئەرشیف
لە هەولێر هەڵمەتێکی فراوانی پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و مەنهۆڵەکانی سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان ئەنجامدراوە.
بەپێی پێش بینی کەشوهەوا بوونی بارانبارین لە رۆژانی داهاتوودا هەیە، بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، هەڵمەتێکی فراوانی خاوێنکردنەوە و هەڵگرتنەوەی سەری ئاووەرگرەکان، لە هەموو سنورەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ئەنجام داوە،
لەهەڵمەتەکەدا چاڵی ئاووەرگرتن خاوێنکرانەوە وسەریان هەڵدراوەتەوە، بەتایبەت ئەو شوێنانەی مەترسی کۆبوونەوەی ئاوی لێ دەکرێت، تا ئەگەرەکانی کۆبوونەوەی ئاو و لافاو کەم بکرێتەوە.
کەشناسی هەرێم ئەمشەو لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو شەپۆلەی ئەمشەو هەینی دەستپێدەکات بارانی بەخوڕ و تەرزە لە زۆربەی شوێنەکانی باشوری کوردستان دەبارێت.