ئاگر لە بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی کەوتەوە
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ئاگر لە بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی کەوتەوە و زیانێکی زۆری بە دووکاندارەکانی بازاڕەکە گەیاند.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٥ی نیسانی ٢٠٢٥ ئاگر لە بازاری دارەسوتاوەکە کەوتەوە و بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا هۆكاری سهرهكیی ئاگرهكه نهزانراوه و پاش ئهوهی كۆنتڕۆڵ کرا، دەست بە لێكۆڵینهوه و بهدواداچون بۆ هۆكاری سهرهكی كهوتنهوهی ئاگرهکە کراوە.
لەو بارەیەوە پارێزگاری سلێمانی سەردانی شوێنەکەی کرد و ڕایگەیاند" بەهیممەتی دڵسۆزانەی بەڕێوەبەر و تیمەکانی بەڕێوەبەرێتیی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی و بە هەماهەنگیی هاووڵاتیانی دڵسۆز و تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای تەندروستیی و ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ، بەبێ هیچ زیانێکی گیانیی؛ ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا".
لە ئاگرەکەدا زیاتر لە ١٠٠ دوکان سوتاون و زیانی زۆری ماددیان لێکەوتووەتەوە. بەڵام رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە.
AM:10:02:05/04/2025