ئاوات محەمەد: چیمان پێبکرێت بۆ کاسباکارانی دارەسوتاوەکە دەیکەین

ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی لە بارەی ئاگرەکەی ئەمڕۆی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی ڕایگەیاند، چییان پێ بکرێت بۆ هاوکاریکردنی کاسبکارانی زیانلێکەوتووی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی دەیکەن.

قایمقامی سلێمانی باسی لەوەشکرد، کە ڕێوشوێنەکانی سەلامەتی زیاتر دەکەن بۆ ئەوەی لە حاڵەتی دووبارەبوونەوەی ئەم کارەساتی ئاگرکەوتنەوانە زیانەکان کەمتر بن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە بەشێک لە بازاڕ و دوکانەکانی مەزادخانەکەی سەرەوە (دارە سوتاوەکە) کەوتەوە، و بەهەوڵی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی و بە هەماهەنگیی هاووڵاتیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا.

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە ١٠٠ دوکان سوتان و زیانێکی زۆری ماددی بە دوکانەکان گەیشتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.




AM:11:45:05/04/2025