دەمپارتی: پەرلەمان دەتوانێت هەنگاو بۆ سەرخستنی پڕۆسەی چارەسەری بنێت

هاوسەرۆکی دەمپارتی ڕایگەیاند"چارەسەرکردنی پرسی کورد، ئەنجامی باشی بۆ تورکیا دەبێت و جەختیش دەکاتەوە لەوەی، دەبێت بە بوێرییەوە رووبەڕووی کێشەکان ببنەوە و چارەسەری هەمیشەییان بۆ بدۆزنەوە.

 
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی  بە میدیاکانی تورکیای رایگەیاند"چارەسەرکردنی پرسی کورد ئەنجامی باشی بۆ تورکیا لێ دەکەوێتەوە و دەبێتە مایەی گۆڕانکاریی ریشەیی".

ئاماژەی بەوەش کرد"پەرلەمان دەتوانێت لە رێگەی پاکێجێکەوە، هەنگاو بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری بنێت".

هاوسەرۆکی دەم پارتی وتیشی"دوو رێگەیان لەبەردەمە، یەکەمیان، کێشەکان دوابخەن و قووڵیان بکەنەوە، دووەمیان، بە بوێرییەوە رووبەڕووی کێشەکان ببنەوە و چارەسەری هەمیشەییان بۆ بدۆزینەوە کە ئەمەیان ڕێگا دروست و ڕاستەکەیە".




PM:02:14:05/04/2025