کچێکی دانیشتووی شاری هەولێر لە ڕووباری تەنگاتۆر خنکا

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران بە میدیاکانی ڕاگەیاند، کچێک لە کاتی سەیراندا لە لە رووباری تەنگاتۆر لە نزیک شانەدەر لە سنوری مێرگەسۆر خنکاوە.

وتیشی" ئەو هاونیشتمانییە دانیشتووی شاری هەولێرە و تەمەنی ٢٧ ساڵ بووە لەگەڵ براکەی بۆ سەیران چووەتە ئەو ناوچەیە لە روباری تەنگاتۆر خنکاوە و تا ئێستا تەرمەکەی نەدوزراوەتەوە"، دەشڵێت" تیمەکانیان بەردەوامن لە گەران لە شوێن تەرمەکەیدا".

سپی زانیویەتی ئەو هاوڵاتیە ناوی ئاڤێستا یوسف بەرزنجیە و مامۆستا بووە.



PM:03:13:05/04/2025