بارینی بەخوڕی باران و تەرزە له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران زیانی بە بەرهەمی کشتوکاڵی ناوچەکە گەیاند و ژمارەیەک هاوڵاتییش برینداربوون.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ ماوەی پێنج خولەک له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ته‌رزه‌یه‌كی زۆر باریوه و بەهۆیەوە زیانێكی زۆر به دار و دره‌خت و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه گه‌یاندوه.
بەپێی زانیارییەکان چەند هاوڵاتییەک بەهۆی بەرکەوتنی تەرزەوە سەریان شکاوە و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.