هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە



هاتوچۆی هەولێر بەهۆی کەشی نالەبار وبارینی باران و تەرزەی زۆرەوە  چەند ڕێنماییەکی تایبەت بە شۆفێران دەردەکات.

هاتوچۆی هەولێر لە راگەیاندنێکدا کە رۆژی شەممە ٥ ی نیسان بڵاویکردەوە، تیایدا هتووە " بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و دابەزینی پلەکانی گەرما تەزرە لە چەند شوێنێکی هەولێر باری، ئەگەری زۆریشی هەیە لە سەنتەری شاری هەولێریش ببارێت، بۆیە چەند ڕێنمایەکی دەرکردوو بۆ خۆپارێزی شۆفێران".

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات، لە کاتی بوونی تەزرە ئۆتۆمبێلەکانیان بوەستێنن لە قەراغی شۆستەکان، چونکە ڕادەی بینایی کەم دەبێتەوە تۆپە بەفرە بچوکانە دەبنە هۆی خلیسکان و لێکخشانی تایەی ئۆتۆمبێل لەگەڵ شەقام.

" ئۆتۆمبێلەکان ببەن بۆ گەراج یان شوێنێک کە سەقفی هەبێت دایپۆشن بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکان زیانی بەرنەکەوێت، شۆفێران دەتوانن بەشداری بکەن لە کەمکردنەوەی مەترسییەکان و ئەگەری ڕووداوەکانی سەر ڕێگاکانی پارێزگای هەولێر.( هاتوچۆی هەولێر ئەو داوایە دەکات).

ئەمڕۆ شەممە شەپۆلێکی تەرزەو باران و هەورە برووسکە رووی لە هەرێم کردووە و زۆربەی ناوچەکانی گرتۆتەوە، لە ئیدرەی سۆران لە هەولێر بەهۆی گەورەی قەوارەی تەرزەکەوە چەند هاوڵاتییەک برینداربوون و، چەندان ئۆتۆمبیلش زەرەریان لێکەوتووە.





PM:07:46:05/04/2025