بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک ـ گەرمیانی پارتی ئاشکرایکرد حزبەکەی یەک لیستی نێوان یەکێتی و پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیراسە دەکات.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، هیوا ئەحمەد، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک ـ گەرمیانی پارتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی "یەک لیستی ئێمە و یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لەژێر دیراسەدایە و لە سیاسەتیشدا هیچ شتێک مەحاڵ نییە".
لە بارەی بەشداریکردنی پارتی لە حکومەتی خۆجێی کەرکوک کە تئێستا بایکۆتیکردووە، هیوا ئەحمەد دەڵێت "مەرج نییە بەشداری حکومەتی خۆجێی کەرکوک بکەین، بەڵام پێمان باشە حکومەتی خۆجێی باشبێت و خزمەتی خەڵک بکات".
مانگی ١٠ ئەمساڵ وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەو هەموو لایەنەکان مکوڕن کە لەو وادەیەدا هەڵبژاردنی بکرێت، سیستەمی هەڵبژاردنیش ئەگەر هەیە هەندێک گۆڕانکاری تێدا بکرێت لە بارەی پێدانی دەرفەتی زیاتر بە لیستی تاک و سەربەخۆ.