بەپەلە.. كۆسرەت رەسوڵ‌و دژە تیرۆر بەرەو كەركوك رۆیشتن

بەمەبەستی گرتنەوەی بەرزایی تەلوەرد لە رۆژئاوای كەركوك جێگری سەرۆكی هەرێم كۆسرەت رەسوڵ‌و هێزەكانی دژە تیرۆر بەرەو ئەو شارە رێكەوتن.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند پاش ئەوەی بەرەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە بەرزایی تەلوەرد كە دەكەوێتە باشوری رۆژئاوای كەركوكەوە‌و 30 كلیۆمەتر دوورە لە شارەكەوە، لەلایەن داعشەوە دەستی بەسەردا گیرا، بەمەبەستی گرتنەوەی ئەو بەرزاییە كۆسرەت رەسوڵ‌و هێزێكی تایبەت لەگەڵ هێزەكانی دژە تیرۆر  بەرەو شاری كەركوك بە رێكەوتن.

سەرچاوەكە بە سپی میدیا رایگەیاند كۆسرەت رەسوڵ لەهەولێرەوە بەروە كەركوك رۆیشتووە، هەرچی هێزەكانی دژە تیرۆریشە لەسلێمانییەوە بەرەو كەركوك رۆیشتوون.




PM:02:39:26/11/2014