هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دەروازەی تەلکۆچەرەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە کاروانێکی چەک و تەقەمەنی و کەلوپەلی پزیشکیان لە رێگی بارهەڵگرەوە لە عێراقەوە گواستەوە بۆ بنکەی خەراب ئەلجیر لە لادێی ڕمێلان لە باکووری حەسەکە، ئەمە دووەم کاروان بوو ئەمڕۆ لە عێراقەوە گەیشتە رۆژئاوای کوردستان.
روانگەی سوری رۆژی شەممە ٥ ی نیسان رایگەیاند "جێگای سەرنجە کە ئەمە دووەم کاروانی هێزەکانی "هاوپەیمانی نێودەوڵەتیە" لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا ئەمڕۆ لە عێراقەوە گوازرایەوە بەرەو باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا".
"هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە بەهێزکردنی بنکە سەربازییەکانیان لە سوریا بە کەرەستەی سەربازی و لۆجستی، جگە لە ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنانی مەیدانی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات".( روانگەی سوری وادەڵێت).
روانگە وردەکاری زیاتر دەدات و دەڵێت" هەر ئەمڕۆ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ٢٧ بارهەڵگریان لە دەروازەی سنووری ئەلوەلید لە هەرێمی کوردستانەوە گواستەوە بۆ باکوری سوریا کە چەک و کەرەستەی سەربازی و سندوقی داخراو تانکەری سووتەمەنی بوون، بارهەڵگرەکان لە ئاسمانەوە لە رێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان یاوەری دەکران و بۆ چاودێریکردنی ناوچەکە و پاراستنی کاروانەکە.