" هیچ کێشەیەک لەبەردەم ناردنی مووچەی مانگی نیساندا نییە "


سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایگەیاندووە"هیچ کێشەیەک لەبەردەم ناردنی مووچەی مانگی نیساندا نییە و کێشەکانی پەیوەست بە مووچە چارەسەرکراون".

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەناڵی ( ٨ ) راگەیاندووە" کێشەکانی پەیوەست بە مووچەوە چارەسەرکراوە".

ئەوە لە کاتێکدایە لێدوانی جیاجیا لەسەر ناردنی مووچەی مانگی نیسان دەدرێت، هەندێک لەو لێدوانانە ئاماژە بەوە دەکەن کە تا ئێستا هەرێم پرۆسەی " تەوتین" ی نەکردووەو، داهاتی ناوخۆش بە تەواوی نا نێرێت. 

ئەوە لە کاتێکدایە بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوودا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی نیسان بۆ بەغداد رەوانە بکات.




PM:10:58:05/04/2025