بەرگری شارستانی هۆشداری دەدرێت


بەرگری شارستانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هۆشداری دەدات و داوا لە هاوڵاتیان دەکات ئۆتۆمبێلەکانیان داپۆشن، تەزرەیەکی تر بەڕێوەیە.

شەوی شەممە ٥ ی نیسان بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران چەند ڕێنوێنییەکی گرنگ بۆ هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ پارەستنی ئۆتۆمبێل و کەلوپەلەکانیان لە مەترسی بارینی تەزرە بڵاو كردەوە.

لە راگەیاندنەکەیدا بەرگری شارستانی سۆراندا هاتووە "ئاگاداری هاووڵاتیانیی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەینەوە شەپۆلی بارانبارین و تەرزە کۆتایی نەهاتووە و ئەگەر هەیە بەردەوام بێت بەتایبەتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆیه تەواوی هێزەکانمان له ئامادەباشیدان بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ڕووداوێکی له ناکاو، بۆیه بەپێویستی دەزانین هەر هاوولاتییەک کەلوپەلەکانیان و ڕۆشنایی ماڵەکانیان داپۆشن و هەر خاوەن ئۆتۆمبێلێک ئۆتۆمبێلەکەی بباتە گەراج یاخود داپۆشێت بە کەلوپەلی پێویست، بۆئەوی دوچاری زیانی مادی نەبن."

ئەمڕۆ شەممە شەپۆلێکی باران و تەرزە هەرێمی گرتەوەو بە تایبەتی لە ناوچەی سۆران تەرزەیەکی زۆر باریوەوەو، زەرەری بە ئۆتۆمبیل گەیاندووەو چەند هاوڵاتییەکیش بەهۆی تەرزەکەوە بریندار بوون. 




AM:12:02:06/04/2025