"لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم كێشەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان یەكلادەبێتەوە"

نوێنەری ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان ئاشکرای دەکات کە لە هەرێطم زیاتر لە ٧٠ هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا هەیە و دەڵیت" ئومێدیان بەوە هەیە لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كێشەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان چارەسەر بكرێن ".

سوارە عومەر كەریم، نوێنەری ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان لە سلێمانی ڕایگەیاند" لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كێشەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان یەكلادەبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئومێدمان بەوە هەیە لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان چارەسەر بكرێن، هەروەها تاكە چارەسەر ئەوەیە كارتێكی رێگەپێدانمان پێبدرێت، هەر رێكارێكی تر بگیرێتەبەر، دەبێتەهۆی شڵەژانی كۆمەڵایەتی و كێشەی ئابووری و كۆمەڵایەتیش بۆ سەدان خێزان دروست دەبێت".

نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان وتی،" زیاتر لە ٧٠ هەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە هەرێمی كوردستاندا هەیە، بەڵێنی ئەوەشمان پێدراوە، كە چارەسەرەكە لە بەرژەوەندی خەڵكی هەژاربێت".

سوارە عومەر هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە، كە باسی دەستبەسەرداگرتی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان دەكات و دەڵێت" تەنها ئەو ئۆتۆمبێلانە دەستی بەسەردا دەگیرێت كە سەرپێچی یاساكانی هاتووچۆ دەكەن یاخود داواكراون".



AM:09:07:06/04/2025