گەنجێک بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا

بەهۆی تەقینەوەی مین، گەنجێکی  تەمەن ٢٨ ساڵان گیانی لەدەستدا و براکەشی بەسەختی بریندار بوو.

بەرەبەیانی ئەمرۆ ٦ی نیسانی ٢٠٢٥ ، گەنجێکی گوندی بێخمە بە مەبەستی کردنی گیایی بەهارە ڕوو دەکاتە کوێستانەکانی دەڤەری برادۆست و بە دیاری کراوی چیایی قەلەرەش لە سیدەکان، لەوێ مینێک دەتەقێتەوە بە گەنجەکەدا و بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدات.

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ناوی محەمەد هەینی گەنجێکی ٢٨ ساڵە و براكەی بەسەختی بریندار بووە.

لە ئێستادا تەرمەکەی گواستراوەتەوە پزیشکی دادی سۆران.



AM:10:03:06/04/2025