ناوی هەزاران فەرمانبەر بۆ وەرگرتی زەوی ڕاگەیەنرا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی نیسان وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان ناوی ئەو فەرمانبەرانەی سەر بە وەزارەتەکەی بڵاوکردەوە، کە لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان زەوییان پێدەدرێت.

وەزارەتی ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێم لیستی ناوی فەرمانبەرانی بۆ پێدانی زەوی لە هەڵەبجە و دهۆك و ڕاپەڕین و زاخۆ و سۆران و گەرمیان بڵاوكردەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لە ١٨ی نیساندا ئاشكرای کرد کە ناوی ٥٤ هەزار فەرمانبەری سوودمەند لە وەرگرتنی زەوی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە.




PM:03:57:06/04/2025