بڕیاردەری لیژنەی رۆشنبیری پەرلەمانی کوردستان عادل عەزیز پێشتر بە کەناڵی KNN ی راگەیاندبوو کە لەبەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانی بڕی ١٧ ملیار دینار دیار نەماوە، بەپێی ئەم چەکە ئەو پارەیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری گشتی سلێمانیەوە لەبانک دانراوە.
دوو رۆژ لەمەوبەر پەرلەمانتاری گۆڕان عادل عەزیز رایگەیاند کە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی سلێمانی ١٧ ملیار دینار دیار نەماوە، رۆژی ٢٥ تشرینی دووەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا ئاشکرای کرد کە ئەو پارەیە لەبانک دانراوەو هیچی لێنەهاتووە.
ئەمرۆ ماڵپەڕی سپی میدیا لەرێگای کەناڵەکانی خۆیەوە کۆپیەکی چەکی ئەو پارەیەی دەستکەوت کە لەبانک دانراوەو نەفەوتاوە.