ئاسایشی هەولێر: ئەو دوو تۆمەتبارەی خوشكێكی خۆیان كوشت دەستگیركران

ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ئەو دوو تۆمەتبارەی خوشكێكی خۆیان كوشت و دواتر بەرەو هەولێر هەڵاتن دەستگیركران". 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ئەمشەو یەکشەممە بڵاویكردەوە" دوو تۆمەتبار كە خوشكێكی خۆیان كوشتووە بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکراون". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتباران بە ناوەكانی (ع، ش ، ع) و (ج ،ش ، ع)، لە ڕۆژی ٤ی نیسانی ٢٠٢٥ لە قەزای مەخمور لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی هەڵساون بە كوشتنی خوشكێكی خۆیان و دوای ئەنجامدانی تاوانەكە بە مەبەستی خۆ حەشاردان هەڵاتبوون بۆ شاری هەولێر. 

ئێوارەی ئەمڕۆش لە ناحیەی ڕۆڤیا سەر بە قەزای بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک ژنێکی گەنج لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کۆتایی بە ژیانی هێنرا. 



PM:09:21:06/04/2025