په‌رله‌مان داوای لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه‌ی كه‌لار دەكات
20 پەرلەمانتار لە یاداشتێکدا ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان کردوە، داوای لێکۆڵینەوە له‌روداوه‌كه‌ی دوێنێی كه‌لار ده‌كه‌ن کە هێزێکی میلشایی شیعەکان بەناوی بەدر بەرامبەر مامۆستا فەرهاد یاوەر و خوێندکارانی کچ له زانکۆی کەلاردا كردیان.
بۆ به‌رێز/ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
بابه‌ت/ یاداشت
ســــڵاو و رێز ...
له دوای هاتنی تیروریستانی داعش و ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی گرتۆته‌وه هێزێكی میلیشیای شیعه‌كان به‌ناوی هێزی به‌در هاتونه‌ته ناچه‌كانی حه‌مرین و ژماره‌یه‌كیان له قه‌زای دوزخورماتو جێگیرن كه رۆژانه گرفت بۆ هاوڵاتانی ناوچه‌كه دروست ده‌كه‌ن و به ئاشكرا چه‌ند جارێكه به‌ناو قه‌زاكانی كهلارو كفریدا ده‌سورێنه‌وه كه له دواین جاردا رۆژی 25/11 له كاتی پێپهربونیان به‌ناو قه‌زای كه‌لاردا سوكایه‌تی به مامۆستایه‌ك ده‌كه‌ن به‌ناوی (فه‌رهاد یاوه‌ر احمد) له قوتابخانه‌ی هه‌ڵۆی بنه‌ڕه‌تی هه‌وره‌ها سوكایه‌تی و گێچه‌ڵ به ژماره‌یه‌ك حۆێندكاری كچی زانكۆ ده‌كه‌ن. به‌رێزان ئێمه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار داواده‌كه‌ین لێكۆلێنه‌وه له‌م روداوه‌و هۆكاری بونی ئه‌و هێزانه بكرێت له سنوری گه‌رمیان، له كاتێكدا ئاشكرایه قه‌زاكانی كه‌لار و كفری دورن له به‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه.
له‌گه‌ڵ رێزدا...
PM:04:12:26/11/2014