دووەمین داوای دادگاییکردنەوەی پەخشان عەزیزی ڕەتدەکرێتەوە

بەهۆی ڕەتکردنەوەی دووەمین داوای دادگاییكردنەوەی پەخشان عەزیزی، بەندكراوی سیاسی كورد، گیانی ئەم بەندكراوە سیاسییە لە ژێر مەترسی جدی جێبەجێكردنی سزای سێدارەیە.

مازیار تاتایی، پارێزەری پەخشان عەزیزی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئیكس نوسیویەتی" لەلایەن دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە جارێکی دیکە داواكاری بۆ دادگاییکردنەوەی پەخشان عەزیزی ڕەتکرایەوە". 

پەخشان عەزیزی لە ساڵی ١٩٨٤ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، ڕۆژنامەنووس و بەندکراوێکی سیاسی کوردە لە بەندیخانەی ئێڤین کە لە ئێستادا سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە، دواتر لەلایەن دیوانی باڵای تارانەوە سزاکەی پەسەند کرا و هێشتا جێبەنەکراوە.

بڕیاری لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی کاردانەوەی بەرفراوانی لێکەوتۆتەوە، چالاکوانان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم حوکمە دەکەن و پێیان وایە کە دادگاییکردنەکە ناعادیلانە بووە.



PM:11:13:06/04/2025