مووچەی مانگی سێی لیوا هاوبەشەکان دابەشدەکرێت

بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی سێی لیوا هاوبەشەکان دابەشبکرێت. 

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، ڕۆژی سێشەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢٥ هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگى سێ بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت". 

مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە مانگانە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابیندەکرێت و پارەی مووچەکە رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم دەکرێت.



AM:12:01:07/04/2025