لەسەر شەڕەکەی دوێنێشەوی ناحیەی گردەسین لە قەزای ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٢٤ کەس دەرچوو.
بەرێوەبەری پۆلیسی قەزای ئاکرێ راگەیاند" بەهۆی شەری شەوی رابردوو لە ناحیەی گردەسین سەر بە قەزای ئاکرێ، پێنج کەس دەستگیرکران".
عەمید قاسم محەمەد، بەرێوەبەری پۆلیسی قەزای ئاکرێ وتیشی، پێنج کەس لە شەڕی ناحیەی گردەسین دەستەسەرکراون.
بەپێ زانیاریەکان شەوی رابردوو شەرە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵە لە سەنتەری ناحیەی گردەسین لە،قەزای ئاکرێ سەر بە پارێزگای دهۆك روویدا و بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێك بەردەوام بوو.
بەرێوەبەری پۆلیسی قەزای ئاکرێ ئاماژە بەوەشکرد فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٢٤ کەسی دیکە دەرچووە.