"ژنێک بەهۆی دووگیانبوونی بە كچەوە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا"

ژنێكی دووگیانی خەڵكی شاری کۆزەران سەر بە پارێزگای كرماشان لەلایەن هاوسەرەکەیەوە كوژرا، "بیانوویی بكوژ بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانە، دووگیانبوونی ژنەکەی بە كچەوە بووە". 

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە" فەرزانە مورادی، ژنی دووگیانی تەمەن ٣٠ ساڵ و دانیشتووی کۆزەران و دایكی دوو كچی دیكەی تەمەن ٥ و ٨ ساڵان، لە ڕێگای بەكارهێنانی چەكی كۆڵت لەلایەن هاوسەرەکەی بە ناوی پێدرام سەفایی كوژراوە". 

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار کە هەنگاوی ڕاگەیاندووە" فەرزانە مورادی بە دوانە دووگیان بووە كە یەكیان كوڕ و یەكیان كچ بووە، بەم بۆنەیەوە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ئازار دراوە و دواتر كوژراوە". 

ڕاشیگەیاندووە" بكوژ دوای ئەنجامدانی تاوانەكە لەو شوێنە هەڵاتووە و لەلایەن خزمەكانی خۆی ڕادەستی پۆلیس كراوە و ئێستا دەستگیرکراوە". 



PM:01:50:07/04/2025