نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای هەولێر رایدەگەیەنێت" لە ڕۆژانی جەژندا ٦٨ حاڵەتی رووداوی هاتوچۆی ماتۆڕسكیل هەبووە".
نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەنراوێكدا داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەكات، چارەسەرێك بۆ زۆری ماتۆڕسكیل لە شارەكەدا بدۆزرێتەوە كە بوونەتە هۆی زۆربوونی رووداوی هاتوچۆ.
نەخۆشخانەكە دەڵێت" رووداوی هاتوچۆی ماتۆڕسكیل لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە، ئەمەش مەترسی راستەوخۆ لەسەر ژیانی شۆفێرانی ماتۆڕسكیل دروستكردووە".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە حەوت رۆژی پشووی جەژندا، تەنیا لە نەخۆشخانەكەی ئەواندا ٦٨ رووداوی هاتوچۆی ماتۆڕسكیل تۆماركراوە كە زۆرینەیان دیلیڤەرین.
ئەوەشی خستەڕوو، جگە لە زۆری رووداوی هاتوچۆی ماتۆرسكیل لە هەولێر، زۆربەشیان رووداوەكانیان سەختە و بەشی زۆریشیان دەبێتە هۆی مردنیان.