نرخی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی ڕابردوو دیاریكرا و كاره‌بای سلێمانیش دەڵێت" نرخی هەر ئه‌مپێرێک له نێوان ٨٢٥٠ دینار بۆ ٩٢٥٠ دیناره".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی،، ئه‌مڕۆ دووشەممە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (٤٣) دینارە، به‌وه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناو شاری سلێمانی له نێوان ٨٢٥٠ دینار بۆ ٩٢٥٠ دینارە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، موەلیدەکان مانگی ڕابردوو لە نێوان ١٩٥ بۆ ٢١٠ کاتژمێر کاریان کردووە، بەڵام نرخی ئەو موەلیدانەی کە لە کاتژمێر ٧ی بەیانی بۆ ١ی شەو کاردەکەن نرجیان جیاوازە.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به هاوڵاتییان له (١٠) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزاده‌درێت.