رەوتی هەڵوێست: کادیرێکی باڵامان لە ئاکرێ دەستگیرکراوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی نیسان ڕەتی هەڵویست لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە ئیسلام زێباری کادیری باڵای ڕەوتەکەیان لە لایەن پۆلیسی ئاکرێ دەستگیرکراوە.

ڕەوتی هەڵویست لە بەشێکی ڕاگەیەنراوەکەیدا دەڵێت" ئەمرۆ کادری باڵامان (ئیسلام زێباری)، کە ئەفسەری سەربازیە، لە وەزارەتی پێشمەرگە  لەسەر هەڵوێستەکانی دەستگیرکراوەو ئێستا لە بنکەی پۆلیسی ئاکرێیە، ماوەی ساڵێکە موچەو پلەکەشی ڕاگیرابوو".

ڕەوتی هەڵوێست لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەشیدا ئەو دەستگیرکردنە بۆ هۆکار و مەبەستی سیاسی دەگێڕێتەوە و داواش دەکای حیزبی دەسەڵاتدار دەستبەرداری رەفتارە نادیموکراسییەکانی بێت.

دەقی راگەیەنراوەکە
راگەیەندراوێک لە رەوتی هەڵوێستی نیشتمانییەوە
بۆ رای گشتی کوردستان
سەرجەم  نوێنەرایەتی وڵاتان لەهەرێمی کوردستان
لەزنجیرەی هەنگاوە سیاسییە یەکلەدوای یەکەکانی دەسەڵات دژ بە هاوهەڵوێستانی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی، ئەمرۆ کادری باڵامان (ئیسلام زێباری)، کە ئەفسەری سەربازیە، لە وەزارەتی پێشمەرگەو خاوەن دوو بڕوانامەی بەکالوریۆسە لە زانستی سەربازی و پەیوەندییە دیبلۆماسی و نێودەوڵەتیەکان لەسەر هەڵوێستەکانی دەستگیرکراوەو ئێستا لە بنکەی پۆلیسی ئاکرێیە، ماوەی ساڵێکە موچەو پلەکەشی ڕاگیرابوو. 
لەرابردودا (ئیسلام زێباری) دەیان دۆسیەی لەسەر خراپی دۆخی پێشمەرگەو گەندەڵی لە سلکی سەربازی و بەحیزبیکردنی هێزی سەربازی بڵاوکردوەتەوە.
ئیسلام زێباری یەکێکە لە سەرکردەکانی ڕەوتی هەڵوێست لە بادینان؛ ئێمە ئەم دەستگیرکردنە بە کارێکی حزبی و دۆسیەیەکی سیاسی دەزانین و داواکارین (ئیسلام زێباری) ئازادبکرێت، هەروەها حزبی دەسەڵاتدار واز لەو رەفتارە نادیموکراسییانە بهێنێت.
ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی




PM:07:50:07/04/2025