فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند" به‌بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی و كارگێری و دارایی چه‌ند تۆمه‌تێكی هه‌ڵبه‌ستراو ده‌خه‌نه پاڵ فه‌رمانگه‌كه‌مان"، دەشڵێن"كه ئه‌و چه‌ند فه‌رمانبه‌ره‌ی پرێس كۆنفرانسیان كرد و پێشتر به‌خشراون و لادراون له پۆسته‌كانیان".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٧ی نیسان فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان راگه‌یه‌ندراوێكی ئاراسته‌ی رای گشتی و سه‌رجه‌م رێكخراوه ناحكومییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كرد و تیایدا هاتووه كه "ئه‌و پرێس كۆنفراسه رۆژنامه‌وانیه‌ی كه له رێكه‌وتی ٦ی نیسان ئه‌نجام درا له‌لایه‌ن چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی فه‌رمانگه‌كه‌مان، پێشتر به‌خشراو و لادراون له پۆسته‌كانیان به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره ٩٩٦ له رێكه‌وتی ١٣ی ئازار".
فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان ده‌ڵێت: "فه‌رمانگه‌كه‌مان گشت ئه‌و تۆمه‌ته هه‌ڵبه‌ستراوانه ره‌تده‌كاته‌وه و رێكاری یاسایی و كارگێڕی ده‌گرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "به نه‌فه‌سێكی نابه‌رپرسانه و دوور له نه‌ریتی دامه‌زراوه‌یی حكومی و ئه‌ته‌كێتی كاری فه‌رمانبه‌ری مه‌ده‌نی، به‌بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی و كارگێری و دارایی چه‌ند تۆمه‌تێكی هه‌ڵبه‌ستراو ده‌خه‌نه پاڵ فه‌رمانگه‌كه‌مان".
راشیگه‌یاندووه كه "دوای ده‌رئه‌نجامی رێكاره یاسایی و كارگێڕییه‌كان، فه‌رمانگه‌كه‌مان گشت ڕاستیه‌كان بۆ ڕای گشتی و سه‌رجه‌م رێكخراوه ناحكومییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو".
دەقی راگەیەنراوی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بۆ ڕای گشتی و سەرجەم رێکخراوە ناحکومییەکان لە هەرێمی کوردستان
سەبارەت بەو پرێس کۆنفراسە رۆژنامەوانیەی کە لە رێکەوتی 2025/4/6 ئەنجام درا لەلایەن چەند فەرمانبەرێکی فەرمانگەکەمان کە پێشتر بەخشراو و لادراون لە پۆستەکانیان بە فەرمانی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 996 لە رێکەوتی 2025/3/13.
بە نەفەسێکی نابەرپرسانە و دوور لە نەریتی دامەزراوەیی حکومی و ئەتەکێتی کاری فەرمانبەری مەدەنی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و کارگێری و دارایی چەند تۆمەتێکی هەڵبەستراو دەخەنە پاڵ فەرمانگەکەمان .
بۆیە فەرمانگەکەمان گشت ئەو تۆمەتە هەڵبەستراوانە ڕەتدەکاتەوە و رێکاری یاسایی و کارگێری دەگرێتەبەر بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم کارە.
دوای دەرئەنجامی رێکارە یاسایی و کارگێریەکان، فەرمانگەکەمان گشت ڕاستیەکان بۆ ڕای گشتی و سەرجەم رێکخراوە ناحکومییەکان دەخاتەڕوو.
فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان
2025/4/7