حكومەتی هەرێم بڕیارێكی لەبارەی پشووی سبەینێ دەركرد

حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بەبۆنەی ڕووخانی ڕژێمی بەعس سبەی پشووی رەسمییە". (لە کاتێکدا حکومەتی فیدراڵ هیچ پشوویەکی فەرمی ڕانەگەیاندووە)

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە" بەپێی ڕۆژژمێری فەرمی حكومەت، بەبۆنەی ساڵیادی ڕوخانی ڕژێمی بەعسی دیکتاتۆر و ئازادکردنی عێراق ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی ٤ی ٢٠٢٥ لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی پێنج شەممە، ١٠ی ٤ی ٢٠٢٥ دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە.

تائێستا حکومەتی عێراق بەو بۆنەیەوە پشووی فەرمی ڕانەگەیاندووە و هیچ ڕوونکردنەوەیەکیشی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە. 



AM:10:42:08/04/2025