وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی دابەشدەکرێت".
بەیانی ئهمڕۆ سێشهممه ٨ی نیسانی ٢٠٢٥، وهزارهتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕاگهیەندراوێكی بڵاوكردهوه و تێیدا هاتووه" ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ مووچەی مانگی ئاداری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت".
دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، هەمان ڕۆژ مووچەی مانگی کانوونی دووەم و شوباتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت کە سەرجەمی تەمویلەکانیان لە داهاتی ناوخۆ خەرجدەکرێت.