وەزارەتی وەزارەتی ئەقاف بڵاویکردەوە، سعوودیە بە فەرمی سزا قورسەکەی ڕاگەیاند و دەڵێت" هەر کەسێک سەرپێچی بکات ١٠٠ هەزار ڕیاڵی سعودی سزا دەدرێت".
کاروان ستونی، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند"سعودیە بە فەرمی سزا قورسەکەی ڕاگەیاند بۆهەرکەسێک کە لە دوای ٢٩ی نیسانی ئەمساڵ لە سعودیە بمێنێتەوە ودەڵێت بە سەرپێچیکار هەژمار دەکرێت و سزا دەدرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد" ئەوانەی ئێستا لە گەشتی عەمرەن دەبێت بەر لە کۆتایی مانگ بگەڕێنەوە و بە پێچەوانەوە روبەڕوی لێپێچینەوە دەبنەوە و هەر کەس و کۆمپانیا و دامەزراوەیەک خوی بهێڵێتەوە سزا دەدرێت بە بڕی ١٠٠ هەزار ڕیالی سعودی کە دەکاتە زیاتر لە بیست و شەش هەزار دولار" .
وتیشی" سعوودیە ئەمساڵ رێککاری توندی گرتوتە بەر بۆ ڕێگەگرتن لە حەجی نایاسایی و پێش چەند رۆژێکیش هەموو ڤیزایەکی ڕاگرت تا دوای ئەنجامدانی پرۆسەی حەجکردنی ئەمساڵ".