چالاکوانێک بۆ عەلی حەمە سالح: وتت هەڵبژادرن تەزویرە، کەچی ٢٢ ملیۆ دینارت وەرگرتووە.. عەلی حەمە ساڵح: بڕۆ بێ ئەدەب

ئەمرۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە عەلی حەمەسالح لەبارەی گرانبوونی نرخی کارەبای ٢٤کاتژمێری سازی دابوو گرژی کەوتەوە نێوان خۆی و چالاکوانێک، و چالاکوانەکە پێی وت" وتت پەرلەمان تەزویرە لەکاتێکدا خۆت ٢٤ ملیۆنت پارە وەرگرت و شەرعیەتت دا بەم پەرلەمانە، بۆیە بەم قسانە سەرنجی خەڵک رامەکێشە".

عەلی حەسالح رایگەیاند" برۆ بێ ئەدەب... هەر دۆسیەیەکی گرنگ هەڵدەدەینەوە زەڵامێکمان بۆ قوت دەکەنەوە".

لە درێژەی کۆنگرەکەدا عەلی حەمەسالح لەبارەی نرخی کارەبا وتی" وەزارەتی کارەبا کارەکانی تەواو کردووە و بڕیارە ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر نرخی کارەبا بدات ، ئەو نرخەی لە ئیستادا دیاری کراوە یەکجار زۆرە ".

ئاشکراشی کرد لە کاتێکدا کە تا ئێستا نرخەکەی دیاری نەکراوە، بەڵام پارە لە خەڵک وەردەگیرێت  و کەس نازانێ  کە قەراری لەسەر ئەم نرخەکانە داوە لە کاتێکدا باروودۆخی هاوڵاتیان  رەچاو نەکراوە. 

وتیشی"  نرخی ٧٥٠ کیلۆ کارەبا کە کەمترە لە ٥ ئەمپێر ٨٠ هەزار دینار دیاری کراوە،و ئەگەر ٩٠٠ کیلۆ  بەکار  بهێنی واتە بۆ هەر کیلۆیەک لەدوای ٧٥٠ کیلۆ دەبێت  ١٦٦ دینار بدەیت". 

عەلی حەمەسالح دەشڵێت" حکومەت خۆی بە ٤٠ دینار ئەکڕێ و نابێت بە ١٦٦ دینار بیداتەوە بە هاوڵاتیان". 

ناوبراو راشیگەیاند" ئەم بڕیارە لەلایەن هاوڵاتیانەوە رەتدەکرێتەوە لەبەر ئەوەی کە گەرەنتی نییە کێشەی مووچە بەهۆی سیاسەتی هەڵەی نەوتەوە چارەسەر بکرێت".





PM:08:00:08/04/2025