لەئۆپراسیۆنێکدا ٣٠ کیلۆگرام کریستاڵ دەستیبەسەردا گیرا و لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر بەماددەی (٢٥)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.
ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە " بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان توانییان لەچالاکییەکی سەرکەتوودا دەستبەسەر بڕی (٣٠)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری(کریستاڵ)دا بگرن".
هەروەها هاتووە" شەوی ٢٠٢٥/٤/٦ لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەختە و چاودێری ووردی هێزەکانمان لەسەر سنورەکانی هەرێمی کوردستانەوە تا گەیشتن بە یەکێک لەبازگەکان، لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوودا توانرا ڕێگری لەگواستنەوەی بڕی (٣٠)
کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر بکرێت. تۆمەتباری بازرگان کەسێکی بیانی بوو، کەبەنیازی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکە بوو بۆ وڵاتی تورکیا و دوای ئەنجامدانی پشکنین و دۆزینەوەی ماددەکە توانرا بازرگانەکە دەستگیربکرێت و دەستبەسەر سەرجەم ماددە هۆشبەرەکە بگیرێت".
ئاشکراشیان کردووە لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر بەماددەی (٢٥)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.